پەنجەرەی upvc دووشێوازی

ئەم پەنجەرە بە دوو شێواز دەکرێتەوە. شێوازی یەکەم وەک زۆربەی دەرگاکان لە سەر گێجەنەکەی و حاڵەتی دووهەمیش لە سەرەوە.

پەنجەرەی upvc یەکشێوازی

ئەم پەنجەرە کلاسیکییە زۆر بەکاردێ و زۆر هەرزانتریشە. لە سەر مێحوەرێکی ستونی دەکرێتەوە و بۆیە جگە لە جوانی و خنجیلانەیی، بە ئاسانیش دەکرێتەوە و دەبەسترێتەوە.

پەنجەرەی upvc چەکمەجی

پەنجەرەی یو پی ڤی سی چەکمەجی بۆ ماڵی بچوک گونجاوە. پەنجەرەی یو پی ڤی سی چەکمەجی چوندین مۆدێلی جۆراوجۆری هەیە. جۆرێک لەم پەنجەرەیانە تەنها بە یەک لاوە دەکرێتەوە. لە جۆرێکی تر لە پەنجەرەی یو پی ڤی سی چەکمەجیدا هەر دوو لا بە شێوەی سکەی حەدیدی لە لای یەکتری دەوەستن.

پەنجەرەی upvc فەرەنسی

پەنجەرەی فەرەنسی ناوێ تریشی هەیە کە بە ئەو ناوە دەیناسنەوە کە ئەویش پەنجەرەی دووبەشە. هۆکاری ئەم ناوەش ئەوەیە کە دەتوانین هاوکات هەر دوو بەشی پەنجەرەکە بکەینەوە یان ئەوەی کە بە پی کەشوهەوا هەر لایەک بە شێوەی جودا  و بە تەنها بکەینەوە.

پەنجەرەی upvc ئاکاردێئۆنی

پەنجەرەی یو پی ڤی سی ئاکاردێئۆنی بە ڕەواڵەت پەنجەرەی باڵایی و ڕاوەستاون بەڵام لە ڕاستیدا ئیش و کاریان جیاوازە. ئێوە دەتوانن ئەم پەنجەرانە بە تەواوەتی و بەشێوازی ئاکاردێێئۆنی بکەنەوە. ئەم پەنجەرانە لای یەکترین کۆ دەبنەوە و جێگایەکی زۆرتان بۆ ئاواڵا دەکەن. واتە لای یەکەمی دەرگاکە کۆ دەبێتە و باقی لاکانیش لە تەنیشتیدا کۆ دەبن و تا کۆتایی هەموویان لە تەنیشت یەکتریدا کۆ دەبنەوە ڕیگا و جێگا ئاواڵا دەبێت.

پەنجەرەی upvc فوولکس واگنی

ئەم جۆرە پەنجەرەیە بە شێوەی سکە حەدیدی دەکرێتەوە و دەبەسترێتە، بەڵام جیاوازییەکی گەورەی لەگەڵ پەنجەرە دەبڵجامە چەکمەجییەکاندا هەیە. ئەم جیاوازییە کە لە سکە حەدید و دەستە و شتومەکەکاندا هەیە، خۆی دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە نیسبەت پەنجەرە دەبڵجامییە چەکمەجییەکانی تردا کارامەیی و ئاوبەنیی باشتری هەبێ.

پەنجەرەی upvc ئینگلیزی

پەنجەرەی ئینگلیزی کۆمەڵە پەنجەرەیەکی سادەن کە وەک پەنجەرە کلاسیکییەکان دەکرێنەوە، بەڵام جیاوازی سەرەکیان لە ڕەواڵەتیاندایە. زرۆبەی کات چوارچێوە و قابی ئەم پەنجەرانە دابەش دەکرێتە ٤ بەشەوە و تەماشاکردنیان هەرلەخۆوە دەمانخاتەوە بیری تەلارەکانی شاری لەندەنەوە. ئەم پەنجەرانە لە بواری خنجیلانەیی و جوانیدا لایانگری زۆریان هەیە و هەر لەبەر زۆری لایانگریش نرخێکی بەرزیان هەیە.

 

قائیمەی نرخی جۆرەکانی پەنجەرەی upvc

پرسیارە زۆرپرسراوەکان سەبارەت بە پەنجەرەی upvc

چۆن باشترین جۆری پەنجەرەی یو پی ڤی سی بکڕین؟

—————————————————————–

لە کاتی کڕینی پەنجەرەی دەبڵجامی یو پی ڤی سیدا لە فڕۆشیارەکە بپرسن بزانن ئایا چ پرۆفیلێک بەکاردێنێ. پرۆفیلی باش بە کوالیتیی بەرز، یەکێکە لە گرنگترین خاڵانێک کە لە کاتی کڕینی پەنجەرەدا ئەبێ لەبەرچاو بگیرێت. یەکێک لەم پرۆفیلە باشانە ویستابێستە که لە کۆمپانیای نگین ئەلبۆرزدا سوودیلێوەردەگیردرێت.

—————————————————————–

حیسابکردنی نرخی پەنجەرەی upvc پابەندە بە کۆمەڵە شتێک وەک ئەوەی کە ئایا چ جۆرە پرۆفیلێکی یو پی ڤی سیی تێدا بەکارهاتووە، وردەشتی پەنجەرەکە، شووشەی دەبڵجام، ئەوەی کە شتوومەکی پەنجەرە دەبڵجامەکە وەک دەستەکەی چ جۆرەن و هەروەها تێچووی دامەزراندنی پەنجەرەکە چەندەیە.

—————————————————————–

چۆن نرخی پەنجەرەی یو پی ڤی سی حیساب کەین؟

بۆ حیسابکردنی نرخی پەنجەرە تەنها پێویسته بەرزی و پانایی پەنجەرەکەت بپێوی و شێوازی کرانەوەی پەنجەرەکە دیاری بکەی و لە کۆتاییدا زانیارییەکانمان لە ڕێگای ئەم دوگمەی واتساپەی خوارەوەی ئەم لاپەڕەیە بۆ بنێر با نرخەکەت پێڕابگەیەنین.

—————————————————————–

پرسیارکردنی نرخی پەنجەرەی دەبڵجام بە شێوەی ئۆنلاین

 

پەیاممان بۆ بنێرن

بۆ ئاگاداری لە نرخی دەرگا و پەنجەرەی UPVC یان تۆمارکردنی ئۆردێر، پەیاممان بۆ دانێن تا کارناسانی نگین ئەلبۆرز پەیوەندیتان پێوە بکەن.